بە واژۆی پوتین، «ئێدوارد سنۆدێن» بوو بە هاووڵاتیی ڕووسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411680-بە_واژۆی_پوتین_ئێدوارد_سنۆدێن_بوو_بە_هاووڵاتیی_ڕووسی
«ئێدوارد سنۆدێن» کارمەندو لەقاودەری دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە لەسەر فەرمانی «ڤلادیمیر پوتین» بوو بە هاووڵاتیی ڕووسی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2022 05:06 Asia/Tehran
  • بە واژۆی پوتین، «ئێدوارد سنۆدێن» بوو بە هاووڵاتیی ڕووسی

«ئێدوارد سنۆدێن» کارمەندو لەقاودەری دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە لەسەر فەرمانی «ڤلادیمیر پوتین» بوو بە هاووڵاتیی ڕووسی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لە ساڵی ٢٠٢٠دا «ئاناتۆلی کوچیرنا»، پارێزەری «ئێدوارد سنۆدێن»، کارمەندی پێشووی دەزگای ئاسایشتی نیشتمانیی ئەمریکا، لە وتارێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی ڕایانۆڤێستی ڕایگەیاند: سنۆدێن مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی لە ڕووسیا وەرگرتووە.

کوچیرنە وتی: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی Covid-19 پرۆسەی درێژکردنەوەی مانەوەی سنۆدن دواکەوت.

سنۆدێن کارمەندی دەزگای ئاسایشتی نیشتمانی ئەمریکا (NSA) بووە. لە ساڵی ٢٠١٣ بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە گوێھەڵخستنە بەکۆمەڵەکانی ئەم ڕێکخراوە ئاسایشتییەو هەروەها ڕێکخراوی ئاسایشتی بەریتانیا لە قاو داو بڵاوی کردەوە.

ناوبراو دوای ئاشکرابوونی ئەم بەڵگەنامانە بڕیاریدا لەڕێگەی هۆنگ کۆنگەوە بچێتە ئیکوادۆر، بەڵام دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پاسپۆرتەکەی بەتاڵ کرایەوە، ناچاربوو لە ڕووسیا بمێنێتەوە.

پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا سنۆدێنی بە دزینی بەڵگەنامەکانی حکومەتی ئەمریکا و سیخوڕی کردن تۆمەتبار کردووەو ئەگەر بگەڕێتەوە ئەمریکا هەڕەشەی زیندانی لە سەرە.

سنۆدێن چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ نیشتیمانی خۆی ئەگەر گەرەنتیی دادگاییکردنی دادپەروەرانە وەربگرێت.