تەقینەوەی لە کابول دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411904-تەقینەوەی_لە_کابول_دەیان_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
ژمارەی کوژراوان لە تەقینەوەکەی مزگەوتێکی نزیکی وەزارەتی نێوخۆی حکومەتی تالیبان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ ٢٥ کەس بەرز بووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2022 05:05 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی لە کابول دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

ژمارەی کوژراوان لە تەقینەوەکەی مزگەوتێکی نزیکی وەزارەتی نێوخۆی حکومەتی تالیبان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ ٢٥ کەس بەرز بووەوە.

سەرباری بانگەشەی تالیبان لەمەڕ دابینکردنی ئاسایشت لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان ،ڕووداوە تیرۆریستیەکان لەم وڵاتەو بە تایبەت لە کابول پەرەی سەندووە.

لە ئه‌نجامی هێرشه‌ خوێناوییه‌که‌ی هه‌ینیی رابردوو بۆ سه‌ر بنکه‌ی په‌روه‌رده‌یی کاج له‌ ناوچه‌ی "ده‌شت به‌رچی" له‌ رۆژئاوای کابول ده‌یان قوتابی لە خاک و خوێن دا گەوزێندران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەلجەزیرە، تەقینەوەیەک لە نزیک مزگەوتی وەزارەتی نێوخۆی حکومەتی تاڵیبان لە کابول روویداو بەهۆیەوە 25 کەس گیانیان لەدەست داو دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

هێشتا وردەکاریی زیاتری ئەم تەقینەوەیە و هۆکارەکانی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام گروپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتیی زۆربەی تەقینەوەکانی ئەفغانستانی لە ئەستۆ گرتووە.