تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 12:25 Asia/Tehran
  • دیداری سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی مونافقین لەگەڵ باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە ئەلبانیا

کەناڵی ئەلمەیادین کۆبوونەوەی نێوان "گەلیت بالیج" باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە ئەلبانیا و "مریەم ڕەجەوی" سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، کەناڵی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ئەلبانی ڕایگەیاند: پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی منداڵکوژی زایونی و گروپی تاوانکاری مونافقین لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە لە کەمپی "ئەشرەف" لە باشووری ئەلبانیا،تاوتوێ کرا.

گرووپی تێرۆریستی مونافقین به‌رپرسی تیرۆری پتر له‌ ١٧ هه‌زار ئێرانی لەوانە ئه‌ندامانی مەجلیسی شورای ئیسلامی، به‌رپرسانی باڵای دەوڵەتی و لەشکری، هاووڵاتییانی ئاسایی بێتاوان و خه‌ڵکی بیانین.

ماڵپەڕی تیرانا وێب نووسیویەتی: کۆبوونەوەی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ «مریەم ڕەجەوی» لە وەڵامی سەردانەکەی سەرکردەی گروپی مونافیقین بۆ باڵوێزخانەی ڕژێمی تەلئەبیب لە ٢٧ی سێپتەمبەر و بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێی جوولەکەکان بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی تیرانا وێب، بە لەبەرچاوگرتنی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە ئێران، ئامادەبوونی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە کەمپی ئەشرەف، پەیامێکی ڕوونی هاودەنگیی نێوان تەلئەبیب و گرووپی مونافیقەکانە.

سەرپەیڤ