تشرینی یه‌که‌م 23, 2022 17:32 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی چین لەگەڵ «بایکۆتی نایاسایی» دژی ئێران

«وانگ وێنبین» وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگه‌یاند که‌ په‌کین دژی سه‌پاندنی هه‌ر چه‌شنه‌ سزایه‌کی تاک لایه‌نه‌ و نایاساییه‌ به‌سه‌ر ئێران دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گێڕانەوە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی چین، دوای ئەوەی دوێنێ یەکیەتیی ئەورووپا بایکۆتی تازەی  بەسەر ئێراندا سەپاند، کە بووە هۆی کاردانەوەی نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، «وانگ وێنبین» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، وتی: پەکین دژی سەپاندنی هەر جۆرە سزاو بایکۆتێکی تاکلایەنە و نایاساییە بەسەر ئێراندا بەبێ فەرمانی ئەنجومەنی ئاسایشتی نێودەوڵەتی و لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان.

ئەم دیپلۆماتە باڵایە چینییە هەروەها سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیاش وتی: بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا، پەکین داوای دان بەخۆگرتن لە هەموو لایەنەکان دەکات و پشتیوانی لە هەر هەوڵێکی دیپلۆماسی دەکات کە ئامانجەکەی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیرانی ئۆکرانیاو هاوکاری بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بێت.

دوێنێش لە چالاکیەکی نایاسایی دا، یەکێتی ئەوروپا سێ فەرماندەی باڵای سەربازی و کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئێران سزادا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو کەسانە و ئەو کۆمپانیاگەلە دەستیان لە دروستکردن و گەیاندنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیا هەبووە.

«ئەمیر سەعید ئیرەوانی» نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە وەڵامی ئەم کارە نایاساییەی ئەوروپییەکان، وێڕای ڕەت کردنەوەی هەموو ئەو بانگەشانە، بەشداری لە ھەرچەشنە چالاکییەک بۆ ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا دژی ئۆکرانیای ڕەت کردەوە.

سەرپەیڤ