بەهۆی داڕمانی پردێک لە ویلایەتی گوجەراتی هیندستان دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412466-بەهۆی_داڕمانی_پردێک_لە_ویلایەتی_گوجەراتی_هیندستان_دەیان_کەس_گیانیان_لەدەستدا
لانیکەم ٦٠ کەس لە ئەنجامی داڕمانی پردێک لە ویلایەتی گوجەراتی هیندستان گیانیان لە دەست دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2022 01:57 Asia/Tehran
  • بەهۆی داڕمانی پردێک لە ویلایەتی گوجەراتی هیندستان دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

لانیکەم ٦٠ کەس لە ئەنجامی داڕمانی پردێک لە ویلایەتی گوجەراتی هیندستان گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، دەسەڵاتدارانی هیندستان ڕایانگەیاندووە، بەهۆی داڕمانی پردێکی کێبڵی لە شاری «مۆربی»ی سەربە ویلایەتی «گوجەرات» لە ڕۆژئاوای هیندستان، زیاتر لە 350 کەس کەوتوونەتە نێو ڕووبارەکەوە.

بەرپرسانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە سەدان کەس لەسەر پردەکە بوون، ئەمەش بووەتە هۆی داڕمانی ئەم کەرەستە هەڵواسراوە.

ئەم پردە چەند ڕۆژ لەمەوبەر دوای چاک کردنەوە ھەمیسان خرایەوە گەڕ.

سەرۆکوەزیرانی هیندستان «نارێندرا مودی» کە بۆ گەشتێکی سێ ڕۆژەدا سەردانی بۆ گوجەراتی کردبوو، فەرمانی بە پارێزگاری گوجەرات دا کە بە زووترین کات هاوکاریی بریندارەکان بکات.