تشرینی دووه‌م 01, 2022 04:47 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نیکۆڵ پاشینیان» سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەردانی تاران دەکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی-مێژوویی «سەعدئاباد» بە فەرمی پێشوازیی لێدەکرێت و دوای وتووێژی سەرکردەکانی دوو وڵات ، کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆڕی باڵای ھەردووک لا بەڕێوە دەچێ بەڵگەنامەکانی هاوکاریی نێوان کاربەدەستانی تاران و یەریڤان واژۆ دەکرێت.

پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دۆست و برای ناوچەکە وەک ئەوبەرایەتیی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ئێران ڕاگەیەندراوە.

ئێران بە هۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە ١٥ وڵاتی لە دراوسێیەتیی خۆیدا هەیە و چالاککردنی هەموو توانا ئابووری، بازرگانی، پیشەسازی، فەرهەنگی و گەشتیارییەکان لە پێوەندی لەگەڵ دراوسێکانی و وڵاتانی ناوچەکە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی پەیوەندییە دووقۆڵی و چەند قۆڵییەکانی و دیارە وەدی هاتنی ئەمەش بە قازانجی ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکەیە.

سەرپەیڤ