تشرینی دووه‌م 01, 2022 05:37 Asia/Tehran
  • ڕۆبێرت مالی: بۆی ھەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ ئێران ڕێککەوین

نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەمەی کە دەوڵەتی «جۆ بایدێن» ڕێگاچارەی دیپلۆماسیی لە ھەمبەر ئێراندا پێ باشترە، وتیشی: ڕەنگە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ ئێران ڕێککەوین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕۆبێرت مالی» نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، ڕۆژی دووشەممە وتیشی:واشێنگتۆن بەو هیوایەی کە بۆی ھەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بکرێت، دەستی خۆی نابەستێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نوێنەری تایبەتیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بەرگری لە هەوڵەکانی دەوڵەتی بایدێن کرد لەمەڕ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران و ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی بایدێن هەوڵی دیپلۆماسی بە باشتر دەزانێت.

«ڕۆبێرت مالی» وێڕای دووپاتکردنەوەی بانگەشەکانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئاماژەی بەوەش کرد کە، دیسانەوە جەخت لەوە دەکەمەوە کە ئێمە دیپلۆماسیمان لە پاڵ فشار و بایکۆتەکان پێ ئەوبەرترە، بەڵام ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکست بهێنن، هەموو بژاردەکان لەسەر مێزەکە دەبن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە «کاتێک ئەمریکا هەموو بایکۆتەکان بە کردەوە هەڵبوەشێنێتەوە نەک بە قسەو یان لەسەرکاغەز و  هەڵوەشاندنەوەکەش لەلایەن ئێرانەوە پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوسا دەگەڕێتەوە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە بەرجامییەکانی.

سەرپەیڤ