تشرینی دووه‌م 02, 2022 12:46 Asia/Tehran
  • بادانەوەی بەرازیل بەرەو چین

سەرۆکی چین پیرۆزبایی لە لالۆ داسیلوا کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی برازیلدا و وتی: ئەم هەڵبژاردنە ڕێی کردەوە بۆ گەشە سەندنی پێوەندی ئابووری و بازەرگانی و سیاسی نێوان هەردو زلهیزە ئابوورییەکەی ئاسیا و ئەمریکای لاتین دا

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سووت چاینا مۆرنیگ پۆست، شی جین پینگ سەرۆکی چین لە پەیامە پیرۆزباییەکەی دا گوتی دۆستایەتی لەمێژینەی چین و بڕازیل بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی و برەودان بە گەشە سەندن و ئاستی بەرزی گوزەران گەلێک بەسوودە.

وەزاڕەتی دەرەوەی چینیش بە جیا پیرۆزبایی لە لۆلا کرد.

ژائۆ لیجیان وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین وتی : پیکەن بەتەمایە لەگەڵ حکومەتی تازەی لۆلا هاوکاری بکات تا هاوکاری ستراتێژی لە نێوان چین و برازیل بگاتە ئاستێکی بەرز

لۆلا داسیلوا لە خولی دوهەمی هەڵبژاردنی برازیل بەسەر ژائیر بولسۆ نارۆی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەو دۆستی ئەمریکا سەرکەوت و وادیارە وەک سەرۆکی گەورەترین ئابووری ئەمریکای لاتین بەنیاز بێ پێوەندی ئابووری وڵاتەکەی لەباتی ئەمریکا، لەگەڵ چین بەهێز بکات.

سەرپەیڤ