تشرینی دووه‌م 02, 2022 19:47 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پیۆنگ یانگ بەرامبەر بە مەشقی کۆریای باشوور و ئەمریکا

سکرتێری پارتی دەسەڵاتداری «کرێکار»ی کۆریای باکوور، لە کاردانەوە بە مەشقی سەربازیی نێوان کۆریای باشوور و ئەمریکا، هەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ناڤۆکیی لەم دوو وڵاتە کرد.

«پاک جۆنگ چون» جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور کرد و ڕایگەیاند کە لەوانەیە هێزە چەکدارەکانی کۆریای باکووری ئەرکی ستراتیژی خۆیان جێبەجێ بکەن.

سکرتێری پارتی دەسەڵاتداری «کرێکار»ی کۆریای باکووری هەڕەشەی کرد کە ئەگەر مەشقە سەربازییەکانی ئەمریکا و کۆریای باشووری بەردەوام بێت، ئەوا ئەم دوو وڵاتە ترسناکترین باج لە مێژوودا دەدەن.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکووری،  شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە ئەمریکا و کۆریای باشووری کرد کە مەشقە سەربازییەکانیان ڕابگرن.

ئەمریکا و کۆریای باشوور ڕۆژی دووشەممە بە بەشداریی سەدان فڕۆکەی شەرکەری ھەردووک لا مەشقێکی سەربازیی هاوبەشیان دەست پێ کرد.

«پیۆنگ یانگ» ئیدانەی ئەو مەشقە هاوبەشەی کرد و بە نمایشی شەڕاشۆیی و سەلماندنی سیاسەتی دوژمنکارانەی واشێنگتۆن و سیئۆل لە دژی ئەو وڵاتە ناوی برد.

سەرپەیڤ