تشرینی دووه‌م 03, 2022 12:47 Asia/Tehran
  • شەرمەزارکردنی کۆبوونەوەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی ئاسایش لە لایەن چین و ڕووسیا

نوێنەرانی چین و ڕووسیا کردەوەی ئەمریکا و ئەلبانیایان لە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نافەرمیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێران شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشێک لە هەوڵەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی دادەنرێت بۆ بەھەڵکراوی ھێشتنەوەی ئاگری ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێران ڕایگەیاند:

مەبەست لەم کۆبوونەوەیە،ڕاپۆرت دانی نافەرمی بەئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتە سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە ئاشتی و ئاسایش،ئەمەش لە کاتێکدایە کە پرسەکانی ئەم دواییەی ئێران لە چوارچێوەی پرسە ناوخۆییەکانی وڵاتدایەو نابێ بخرێنە بەرنامەی کاری ئەم کۆبوونەوەیە.

لەم دیدارەدا نوێنەری ڕووسیاش لەمەڕ گیان لەدەست دانی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» داخ و مەخابنی دەربڕی، وەک نیشاندانی ھەڵس و کەوتی دووفاقانەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئاماژەی بە گیان لەدەست دانی «ئەشلی بابیت»یش کرد. «ئەشلی بابیت» ئەو کچە بوو کە کەلە کاتی هێرشکردنە سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا لە ٦ی ژانویەی ٢٠٢١ لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا.

لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا، سەرکردە سیاسییەکانی ئەمریکا و هەندێک جاریش ئەورووپا، میدیاکانیان و هەروەها میدیا فارسییە نەیارەکانی سەربە ڕۆژئاوا، ڕووداوێکی دڵتەزێنیان کە خەریکە بە دواداچوونیشی بۆ دەکرێت بە ناوی پاڵپشتیکردن لەگەلی ئێران قۆستەوەو بۆ داکۆکی لە ئاژاوەچییان ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیانیان بەکار ھێنا، لە کاتێکدا کە ملیۆنان کەس لە خەڵکی ئێران لە شەقام و گۆڕەپانەکانی وڵاتدا بۆ پشتیوانی لە حکومەت و وڵاتەکەیان ھاتنە مەیدانەوە و بە توندی دژایەتی  ئاژاوەکانیان کرد.

سەرپەیڤ