وەزیری نێوخۆی ئۆکرانیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیەوە گیانی لەدەست دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414436-وەزیری_نێوخۆی_ئۆکرانیا_بەهۆی_کەوتنەخوارەوەی_هەلیکۆپتەرەکەیەوە_گیانی_لەدەست_دا
پۆلیسی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: وەزیری ناوخۆ و جێگرەکەی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیاندا لە گردوپەڕی کییەف گیانیان لەدەست دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2023 15:31 Asia/Tehran
  • وەزیری نێوخۆی ئۆکرانیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیەوە گیانی لەدەست دا

پۆلیسی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: وەزیری ناوخۆ و جێگرەکەی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیاندا لە گردوپەڕی کییەف گیانیان لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، پۆلیسی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئۆکرانیا لە شاری «برۆڤاری» کە دەکەوێتە گردوپەڕی کییەف و لە نزیک باخچەیەکی ساوایان، ١٨ کەس گیانیان لەدەست دا لەوانە ٢ منداڵ و ھەروەھا ٢٦ کەسیش بریندار بوون.

پۆلیسی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لەنێو قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا، ناوی وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا،«دێنیس مۆناستیرسکی» لەگەڵ جێگرەکەشی دا دەبینرێت.

بەقسەی پۆلیسی ئۆکرانیا، بڕی ئەو ئاگرو دوکەڵەی لە شوێنی ڕووداوەکە دروست بووە ئەوەندە زۆرە کە دانیشتوانی ناوچەکە خەریکی چۆڵکردنی شوێنەکەن.

شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە  کاتی داکەوتن و ئاگرگرتنی کۆپتەرەکە منداڵان و کارمەندانی باخچەی ساوایان لەو شوێنەدا ئامادە بوون.

نووسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا دووپاتی کردەوە کە هێلیکۆپتەرەکە "نزیک ناوچەیەکی مەدەنی" کەوتووەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هۆکاری ڕووداوەکە دیاری بکات.

نووسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا بەبێ ئەوەی هۆکاری ڕووداوەکە دیاری بکات، جەختی لەوە  کردووەتەوە کە هێلیکۆپتەرەکە لە "نزیک ناوچەیەکی مەدەنی" کەوتووەتە خوارەوە.