بوومەلەرزە بەرۆکی تاجیکستانیشی گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415470-بوومەلەرزە_بەرۆکی_تاجیکستانیشی_گرت
ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی تاجیکستان پتر لە ٣٠٠ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2023 09:46 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزە بەرۆکی تاجیکستانیشی گرت

ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی تاجیکستان پتر لە ٣٠٠ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ و قوڵایی ٢٠ کیلۆمەتر ناوچەیەکی لە ٥٩ کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای شاری «مەرغاب» لە ڕۆژهەڵاتی تاجیکستان هەژاند.

ناوەندی تۆمارکردنی بومەلەرزەی ئەوروپی گەورەیی ئەم بوومەلەرزەیەی بە ٧.١ بە پێوەری ڕێختەر ڕاگەیاندووە و کەناڵی تەلەفزیۆنیی دەوڵەتیی چینیش بە ٧.٣ بە پێوەری ڕێختەر خەمڵاندوویەتی.

ئەم بوومەلەرزەیە لە ناوچەی سەرسنووریی نێوان «شینجیانگ»ی چین و «مەرغاب»ی تاجیکستان ڕووی داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ژیۆلۆژیی ئەمریکی، ئەم بوومەلەرزەیە سێ پاش لەرزە بە گوڕی ٥، ٤.٦ و ٤.٩ بە پێوەری ڕێختەریشی بە دوای خۆی دا ھێنا.

ھێندێک لە ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە ئەم بوومەلەرزەیە ھەتا ئێستا سێ کوژراوو ٣٠٠ برینداری لێ کەوتووەتەوە.