جەختکردنەوەی «مێدڤێدێڤ» لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە پەیمانی "ئاسمانی کراوە"
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416005-جەختکردنەوەی_مێدڤێدێڤ_لەسەر_کشانەوەی_ئەمریکا_لە_پەیمانی_ئاسمانی_کراوە
جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ڕووسیا سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکییەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە حکومەتی ئەمریکا بوو کە لە پەیمانی ئاسمانی کراوە کشایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2023 14:42 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی «مێدڤێدێڤ» لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە پەیمانی

جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ڕووسیا سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکییەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە حکومەتی ئەمریکا بوو کە لە پەیمانی ئاسمانی کراوە کشایەوە.

«دیمیتری مێدڤێدێڤ» جێگری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا، ئەمڕۆ (هەینی) لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە نزیک ئاسمانی ڕووسیا ڕایگەیاند: لە نەبوونی یاسایەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک سنوورەکانی وڵاتان، یاسا ناوخۆییەکان خەریکن پێک دێن و با ئەوەش بڵێم کە ئەمریکییەکان پەیمانی ئاسمانی کراوەیان لەناوبرد کە مافی پشکنینی سەربازیی دەبەخشی.

بە وتەی سەرۆکی پێشووی ڕووسیا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش دەبێ ئەم ڕێسایانە پەیڕەو بکەن. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو شوێنەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکییەکە خراوەتە خوارەوە بەشێکە لە خاکی ڕووسیا و لەژێر مافی سەروەریی ئەم وڵاتەدایەو وتیشی: بە سادەیی بڵێین ئەمریکییەکان بە تەواوی عەقڵیان لەدەستداوە و نابێ لەگەڵیاندا ڕووگیر ببین.