بۆچوونی هێنری کیسینجەر سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416008-بۆچوونی_هێنری_کیسینجەر_سەبارەت_بە_ڕێککەوتنی_نێوان_ئێران_و_عەرەبستان
وەزیری دەرەوەی پێشووترو ستراتژیستی بەناوبانگی ئەمریکی، نێوەندگیریی چین لە ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستانی بە هۆکاری گۆڕینی دەسەڵاتی دیپلۆماسی لە سیستەمی نێودەوڵەتی دا زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2023 16:21 Asia/Tehran
  • بۆچوونی هێنری کیسینجەر سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان

وەزیری دەرەوەی پێشووترو ستراتژیستی بەناوبانگی ئەمریکی، نێوەندگیریی چین لە ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستانی بە هۆکاری گۆڕینی دەسەڵاتی دیپلۆماسی لە سیستەمی نێودەوڵەتی دا زانی.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان ڕۆژی هەینی حەوتەمی مارس لە پەکینی پایتەختی چین لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە پاش حەوت ساڵ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ببووژێننەوە.

بەگوێرەی ڕێککەوتنی تاران و ڕیاز، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و عەرەبستان وێڕای چاوپێکەوتنی یەکتر ئەوپەڕی لە ماوەی دوو مانگدا بەستێن بۆ گۆڕینەوەی باڵوێزەکان و کردنەوەی باڵوێزخانە و هەروەها ڕاپەڕاندنی مەرجەکانی دیکەش بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان خۆش دەکەن.

عەرەبستان ڕۆژی ٣ی ژانویەی ٢٠١٦، بە بیانووی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە تاران و مەشهەد، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، "هێنری کیسینجەر"، وەزیری پێشووتری دەرەوە و ستراتیژیستی بەناوبانگی ئەمریکی، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستانی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە دۆخ و پێشهاتەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ناوبرد.

«کیسینجەر» ئاماژەی بەوەشکرد، دەرکەوتنی پەکین وەک ناوبژیوانی ئاشتی لە درێژخایەندا دەسەڵاتی دیپلۆماسی لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا دەگۆڕێت و چیتر ئەمریکا بە هێزێکی تەواو دادەنرێت بۆ نێوەندگیری کردنی نێوان وڵاتان و چینیش ئێستا داوای پشکی خۆی لەم بوارەدا دەکات.

«کیسینجەر» ڕاشیگەیاند کە لە ساڵانی ئەم دواییەدا چین بەدوای بەشداریکردن لە نەزمی نوێی جیهانیدا دەگەڕێت، هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان لە ڕێگای پەکینیشەوە ھەر گێڕانی وەھا ڕۆڵێکە.