ئادار 27, 2023 14:34 Asia/Tehran
  • کۆشکی سپیش پشتی لە «ناتانیاهۆ» کرد: سەردانی واشێنگتۆن نەکەی

سەرچاوەکانی عیبری زمان ڕایانگەیاند؛ ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە که، به هۆی ناڕەزایەتییەکانی ناوچه داگیرکراوەکانەوە، «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆک وەززیرانی ڕژێمی زایۆنی بانگھێشتنی واشێنگتۆن ناکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی جەزیرە، «ناتانیاهۆ» وای دانابوو دوای تێپەڕینی نزیکەی سێ مانگ لە پۆستی سەرۆکایەتییەکەی بەسەر ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل دا بە فەرمی بانگهێشتی کۆشکی سپی بکرێت، وەک چۆن «نەفتالی بێنت» سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە ژوئەنی ٢٠٢١ دا دەستی بەکارکردو لە مانگی ئاگۆستی هەمان ساڵدا چووە کۆشکی سپییەوە.

ئەم ڕاپۆرتە ئەو ڕاستییەی کە کۆشکی سپی «ناتانیاهۆ»ی بانگهێشت نەکردووە بۆ سەردانی ئەمریکا و نەبوونی دیالۆگ لە نێوان تەلەبیب و واشێنگتۆنی بە "ڕووداوێکی ناوازە" وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە؛ ئەم پرسە بۆ ناتانیاهۆ زۆر نیگەرانکەرە کە چاوەڕێی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی دەکات.

پێش ئەمە، میدیای زایۆنی ڕایگەیاندبوو کە بەشێک لە وەزیرانی کابینەی ناتانیاهۆ بەنیاز بوون گەشتی ئەمریکا بکەن و کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن، بەڵام ئەو فەرمانی پێکردن کە:ھەتا بۆ خۆم سەردانی ئەمریکا نەکەم کەس بۆی نییە ئەو کارە بکات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ گەشتی هەریەک لە وەزیرانی زایۆنیستی بۆ ئەمریکا تیشک دەخاتە سەر پرسی بانگهێشت نەکردنی ناتانیاهۆ بۆ سەردانی واشنتۆن.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکییەکان لەهەندێک ڕێوشوێنی کابینەکەی ناتانیاهۆ، لەوانە بەرنامەی چاکسازیی دادوەری ناڕازین و ناکۆکیی لە نێوانیاندا دروست کردووە.

بڕیاری کابینەی «بنیامین ناتانیاهۆ» بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی قەزایی ڕژێمی زایۆنی، گرژی و ناکۆکیی سیاسی لە نێوان هاوپەیمانیی دەسەڵاتدارو فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن لێکەوتووەتەوەو بووەتە هۆی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ناوچە داگیرکراوەکان.

سەرپەیڤ