باڵوێزی ئێران بوو بە میوانی بەربانگی باڵوێزی عەرەبستان لە وڵاتی نەرویژ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416433-باڵوێزی_ئێران_بوو_بە_میوانی_بەربانگی_باڵوێزی_عەرەبستان_لە_وڵاتی_نەرویژ
باڵوێزی ئێران لە نەرویژ باسی بەشداریی خۆی لە ئاهەنگی بەربانگی باڵوێزی عەرەبستان لەو وڵاتەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2023 17:32 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران بوو بە میوانی بەربانگی باڵوێزی عەرەبستان لە وڵاتی نەرویژ

باڵوێزی ئێران لە نەرویژ باسی بەشداریی خۆی لە ئاهەنگی بەربانگی باڵوێزی عەرەبستان لەو وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلیرەزا ئەفشار» باڵوێزی ئێران لە نەرویژ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: «ئەمەل ئەلموعەلیم» لە ئاهەنگی بەربانگی باڵوێزی عەرەبستان لە نەرویژ بەشداریی کرد.

باڵوێزی ئێران لە نەرویژ وتیشی: ڕێککەوتنی ئەم دواییە لاپەڕەیەکی نوێی لە پەیوەندییەکانی دۆستانەی ئێران و عەرەبستان ھەڵدایەوە.

لە وتووێژەکانی ئەم دواییەی ئێران و عەرەبستان لە پەکین، دوو وڵات ڕۆژی هەینی ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دوای ٧ ساڵ.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان وێڕای دیدار لەگەڵ یەکتر، بەستێنی گۆڕینەوەی باڵوێزەکان و کردنەوەی باڵوێزخانەو هەروەها مەرجەکانی دیکە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان خۆش دەکەن.

ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی دەستپێکرانەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان بە نێوەندگیریی چین، پشتیوانی و پێشوازیی وڵاتانی ناوچەکە و نیگەرانیی سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیی بەدواوە بووە.