لە تەلەفزیۆنی مۆسکۆدا باسی ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر فینلاند دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416559-لە_تەلەفزیۆنی_مۆسکۆدا_باسی_ئەگەری_هێرشی_ڕووسیا_بۆ_سەر_فینلاند_دەکرێت
دوابەدوای ڕەرامەندبوونی تورکیا بە ئەندامێتیی فینلاند لە ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لە تەلەفزیۆنی مۆسکۆدا باسی ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر فینلاند کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2023 00:25 Asia/Tehran
  • لە تەلەفزیۆنی مۆسکۆدا باسی ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر فینلاند دەکرێت

دوابەدوای ڕەرامەندبوونی تورکیا بە ئەندامێتیی فینلاند لە ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لە تەلەفزیۆنی مۆسکۆدا باسی ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر فینلاند کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، شارەزایانی بەرنامەی تەلەفزیۆنیی 60 خولەکی ڕووسیا، لە وەڵامی ڕەزامەند بوونی تورکیا لەگەڵ ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ، ئەو ئەگەرەیان وروژاند کە ڕەنگە فینلاند پێویستی بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا هەبێت.

فینلاند دراوسێی باکووری ڕووسیایە و ئەندامێتی فینلاند لە ناتۆ وا دەکات کە ئەم هاوپەیمانییە سەربازییە لە ڕووسیا نزیکتر بێتەوە.

ڕووسیا پێشتر فینلاند و سوییدی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەندامبوون لە ناتۆ لێکەوتەی بۆیان دەبێت.

ئێوارەی پێنجشەممەی ڕابردوو پەرلەمانی تورکیا بە 276 دەنگی بەڵێ پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی پرۆتۆکۆڵی پەیوەستبوونی فینلاند بە ناتۆی پەسەند کرد.

تورکیا لە کاتی ئەو داخوازییەی  سوید و فینلاند بۆ ئەندامەتی لە ناتۆ داوای لێکردوون کە میوانداری و پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی کورد و لایەنگرانی پەکەکە لە وڵاتەکەیان نەکەن و ئەو کەسانەی کە گومانی کردەوەی تیرۆریستییان لێدەکرێت ڕادەستی تورکیا بکەن.

پێشتریش پڕۆژە یاسای پەیوەستبوونی فینلاند بۆ ناتۆ لەلایەن پەرلەمانی هەنگاریا بە 182 دەنگی بەڵێ و 6 دەنگی نەخێر پەسەندکراوە.