نیسان 05, 2023 00:49 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادان لە نێوان لایەنگران و نەیارانی ترەمپ لە گردوپەڕی دادگای مەنهەتەن لە نیویۆرک

لایەنگران و نەیارانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کورت لە نزیک دادگای مەنهەتەن لە نیویۆرک پێکەوە تێکھەڵچوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کاتێکدا کە پۆلیسی ئەمریکا ڕێگری لە پێکدادانی ئاپۆڕەکەی بەردەم دادگای مەنهەتەن لە نیویۆرک دەکرد، لایەنگران و نەیارانی ترامپ هاواریان دەکرد و ڕەخنەیان لە یەکتر دەگرت.

پێشتر دەیان لایەنگری «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەپەلە چووبوونە ئەو دادگایەی کە بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە لە شاری نیویۆرک دژی «دۆناڵد ترەمپ» بەڕێوەبچێت.

دادگاییکردنی «دۆناڵد ترەمپ»ی ٧٦ ساڵانی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە لە کاتێکدا دەستی پێکرد کە «خوان مێرشان» دادوەری نیویۆرکیش لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند بوو، ڕێگە بە ژمارەیەکی سنووردار لە وێنەگران دەدرێت کە لە هۆڵی دادگاکە وێنە بگرن، بەڵام ڕێگا بە بردنە ژوورەوەی کامێرای ڤیدیۆیی نادرێت.

«دۆناڵد ترەمپ» بەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بڕیاری خۆی بۆ خۆبەدەستەوەدان بە یاساو ئامادەبوون لە دانیشتنی دادگای مەنهەتەن پشتڕاست کردبووەوە.

سەرپەیڤ