نیسان 25, 2023 09:22 Asia/Tehran
  • بەهۆی تەقینەوەکانی پاکستانەوە زیاتر لە ٦٠ کەس کوژران و بریندار بوون

دوو تەقینەوە لە ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ڕوویاندا و بووە هۆی کوژرانی 12 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 50 کەسی دیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، «شەریفوڵڵا خان» یەکێک لە بەرپرسانی پۆلیسی پارێزگای «خەیبەر پختونخوا» وێڕای ڕاگەیاندنی ئاماری قوربانیانی ئەم ڕووداوە، جەختی کرد کە ئەم تەقینەوانە دوێنێ دووشەممە، لە بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (CTD) لە «دۆڵی سوات» ی ئەم پارێزگایە ڕوویان دا.

بە سەرنجدانی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی ڕاگرتنی تەقەمەنی لە ژێرزەمینی ئەم سەنتەرە، پۆلیسی «خەیبەر پەختونخوا» ئەگەری تیرۆریستی بوونی تەقینەوەکانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بنکەی پۆلیسی ناوچەی کابول و بارەگای هێزی یەدەگی پۆلیس لەم مۆڵگەیەدا بوون، بەڵام تەقینەوەکان زیانی زیاتریان بە بینای بەشی دژە تیرۆر گەیاندووە.

هەروەها «ئەختەر حەیات» بەڕێوەبەری پۆلیسی «خەیبەر پەختونخوا» هەڵگرتنی تەقەمەنی لە کۆگایەکی کۆن لە ناوەندی دژەتیرۆری پشتڕاستکردەوە و دەستپێ بوونی لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری تەقینەوەکانی ڕاگەیاند.

حەیات ڕوونیشی کردەوە کە زۆربەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو تەقینەوانە ئەفسەری دژە تیرۆر بوون، بەڵام ژنێک و منداڵێکیش کە لە کاتی تەقینەوەکەدا لە نزیک ئەم ناوەندەدا تێدەپەڕین، لەنێو کوژراوەکاندان.

سەرپەیڤ