کەشتییەکی گەشتیاربەر لە ئەندۆنێزیا نوقم بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i417411-کەشتییەکی_گەشتیاربەر_لە_ئەندۆنێزیا_نوقم_بوو
ڕێکخراوی فریاگوزاریی ئەندۆنێزیا گیانلەدەستدانی لانیکەم ١١ کەسی بەهۆی نوقمبوونی کەشتییە گەشتیاربەرەکەی ئەم وڵاتە لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی سوماترا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2023 11:06 Asia/Tehran
  • کەشتییەکی گەشتیاربەر لە ئەندۆنێزیا نوقم بوو

ڕێکخراوی فریاگوزاریی ئەندۆنێزیا گیانلەدەستدانی لانیکەم ١١ کەسی بەهۆی نوقمبوونی کەشتییە گەشتیاربەرەکەی ئەم وڵاتە لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی سوماترا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسانی فەرمیی ئەندۆنێزیا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند: وادیارە ئەو  کەشتییە گەشتیاربەرە کە 74 سەرنشینی پێ بووە لە دوورگەی «تانجونگ پینانگ» لە نزیک سەنگاپوور، دوای 30 خولەک لە دەستپێکردنی گەشتەکەی لە نزیک کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی سوماترا ھێدی ھێدی نوقم بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فریاگوزاریی ئەندۆنێزیا بە گێڕانەوە شایەتحاڵان، لەم ڕووداوەدا لانیکەم 11 کەس کوژراون و کەسێکیش بێسەروشوێن بووە.

ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە ھەوڵی دۆزینەوەی کەسە ونبووەکە.