وەزیری کار لە حکومەتی ئۆگاندا تیرۆر کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i417521-وەزیری_کار_لە_حکومەتی_ئۆگاندا_تیرۆر_کرا
میدیاکان باسی تیرۆرکرانی وەزیری کاری حکومەتی ئۆگاندا دەکەن لەلایەن پاسەوانەکەیەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2023 14:41 Asia/Tehran
  • وەزیری کار لە حکومەتی ئۆگاندا تیرۆر کرا

میدیاکان باسی تیرۆرکرانی وەزیری کاری حکومەتی ئۆگاندا دەکەن لەلایەن پاسەوانەکەیەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی بی بی سی، «چارڵز ئۆکێلۆ ئەنگۆلا»، وەزیری کار لە حکومەتی ئۆگاندا، ڕۆژی سێشەممە لە ماڵەکەی خۆیدا لە گردوپەڕی «کامپالا»ی پایتەختی ئەم وڵاتە تەقەی لێکرا و کوژرا.

بە گوتەی حکومەتی ئۆگاندا، «چارلز ئۆکێلۆ ئەنگۆلا» بە ھۆی پاسەوانەکەیەوە کوژراوەو دوای چەند خولەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

تا ئێستا حکومەتی ئۆگاندا زانیاریی پێویستی لەبارەی ناسنامەی ئەم سەربازە و پاڵنەرەکانی ئەو کارەی بڵاونەکردووەتەوە.