دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەسەر سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سویید
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i417596-دەرکردنی_فەرمانی_دەستگیرکردن_لەسەر_سوکایەتیکردن_بە_قورئانی_پیرۆز_لە_سویید
داواکاری گشتیی «مالمۆ» لە سویید فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سیاسەتمەداری دانیمارکی-سویدی «ڕاسموس پالودان» دەرکرد کە لەم دواییانەدا سوکایەتیی بە قورئانی پیرۆز کردبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2023 10:17 Asia/Tehran
  • دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لەسەر سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سویید

داواکاری گشتیی «مالمۆ» لە سویید فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سیاسەتمەداری دانیمارکی-سویدی «ڕاسموس پالودان» دەرکرد کە لەم دواییانەدا سوکایەتیی بە قورئانی پیرۆز کردبوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «پالودان» لە مانگی ژانویەدا لە ھەنگاوێکی سوکایەتیکەرانەدا نوسخەیەکی قورئانی پیرۆزی لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویید سووتاند.

ئەم کارە لە ژێر پاراستنی پۆلیس و بە مۆڵەتی دەسەڵاتدارانی سویید ئەنجامی گرت.

دوای حەوتەیەک، پالودان نوسخەیەکی دیکەی قورئانی پیرۆزی لە بەردەم مزگەوتێکی دانیمارک سووتاند.

کردەوەی سوکایەتیکەرانەی ئەم سیاسەتمەدارە ڕاستڕەوە توندڕەوە، توڕەیی موسڵمانانی جیهان ورووژاند و شەرمەزارکردنی بەرفراوانی لێکەوتەوە.