تەقەکردن لە ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا، ٤ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i418090-تەقەکردن_لە_ویلایەتی_لویزیانای_ئەمریکا_٤_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
بەهۆی تەقەکردن لە شاری «نیو ئۆرلێئان»ی ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2023 00:58 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا، ٤ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

بەهۆی تەقەکردن لە شاری «نیو ئۆرلێئان»ی ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ن«نیو ئۆرلێئان»ی ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا، تەرمی کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵ کە تەقەی لێکرابوو، لە شوێنی یەکەم تەقەکردن لە شەقامی «بیچ کرافت» دۆزرایەوە و مردنەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە پشتڕاستکرایەوە .

هەروەها پۆلیس تەرمی ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵیشی دۆزییەوە کە لە مەودایەکی کورتدا لەناو ئۆتۆمبێلەکەی تەقەی لێکرا بوو.

ئەم تەقەکردنانە دوو برینداریشی لێکەوتووەتەوە، کە کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بووە کە لە نەخۆشخانە ناوخۆییەکان خەوێندراون.

ڕاپرسییەکان وا دەردەخەن کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بەکارهێنانی چەکی گرم لە ئەمریکا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی سی ساڵی ڕابردوودا.