حوزه‌یران 23, 2023 18:10 Asia/Tehran

ڕۆژی چوارشەممە، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر باسی وتووێژە چڕو پڕەکانی لەگەڵ «عەلی باقری» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێرانی کرد.

«ئینریکە مۆرا» لەم پۆستەدا نووسیویەتی: لە دانوستانەکاندا کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوانی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرا، لەوانە ڕێگاکانی بەردەم دانوستانەکانی بەرجام و ستراتیژییەکانی پەیوەست بە ناوچەی کەنداوی فارس.

ڕۆژی چوارشەممە، «عەلی باقری» لە فەزای مەجازیشدا نووسیوی: دیدارێکی جدی و بەرهەمداری لەگەڵ «ئێنریکە مۆرا» جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە دۆحەدا ھەبووە.

باقری وتیشی: لەسەر کۆمەڵێکی زۆرلە بابەتەکان تاوتوێ ، لەوانە دانوستان بۆ هەڵگرتنی سزاکان بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

«باقری کەنی» پێشتر لە ئۆسلۆی نەرویژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سیاسیی سێ وڵاتی ئەوروپی، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئینگلتەرا کۆبووەوە و قسەی کرد.

سەرپەیڤ