شارەزایان هۆشداریدەدەن: زیرەكیی دەستكرد بۆ دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی بەكاردەهێنرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i420128-شارەزایان_هۆشداریدەدەن_زیرەكیی_دەستكرد_بۆ_دروستكردنی_چەكی_بایۆلۆجی_بەكاردەهێنرێت
شارەزایان هۆشداریدەدەن لەوەی پێشكەوتنەكانی زیرەكیی دەستكرد دەبێتە مەترسیی گەورە، وەك هەڕەشە تیرۆرستان بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیاكە بۆ دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2023 07:50 Asia/Tehran
  • شارەزایان هۆشداریدەدەن: زیرەكیی دەستكرد بۆ دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی بەكاردەهێنرێت

شارەزایان هۆشداریدەدەن لەوەی پێشكەوتنەكانی زیرەكیی دەستكرد دەبێتە مەترسیی گەورە، وەك هەڕەشە تیرۆرستان بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیاكە بۆ دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی.

رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویكردەوە، سێ سەركردەكەی زیرەكیی دەستكرد، لەمیانەی پێشكەشكردنی وتەدا لە دانیشتنی كۆنگرێسدا، هۆشدارییانداوە لەوەی ئەو پێشكەوتنە گەورەیەی لە پەرەپێدانی زیرەكیی دەستكرددا هاتووەتەدی دەبێتەهۆی زیانی گەورە لەماوەی ساڵانی كەمی داهاتوودا. لەوانەش هەڕەشە و مەترسیی ئەو تیرۆریستانەی تەكنەلۆجیا بەكاردەهێنن بۆ دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی.

رۆژنامەكە لە زاری یوشوا بنگیۆ، شارەزای زیرەكیی دەستكرد لە زانكۆی (مۆنتریال) كە بە یەكێك لە باوانی زانستی زیرەكیی دەستكرد دادەنرێت رایگەیاند، پێویستە ویلایەتە یەكگرتووەكانی سەرۆكایەتیی پلانی هاوكاریی نێودەوڵەتی بكات بۆ بە یاساییکردنی بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد و رێکخستنی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ئەتۆمی لە سەرانسەری جیهاندا.

داریۆ ئامودی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەنترۆپیک، کە کۆمپانیایەکی بواری زیرەکیی دەستکردە بەهەمان شێوە هۆشداریدا و وتی، ترس لە پێشكەوتنەكانی زیرەکیی دەستکردی ئەوەیە کە دەتوانرێت لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا بۆ دروستكردنی ڤایرۆسی مەترسیدار و چەکی بایۆلۆجی بەكاربهێنرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، دانیشتنەکە تاوتوێی قەبارەی نیگەرانییەکانی لەبارەی تێپەڕبوونی زیرەكیی دەستكرد لە زیرەکیی مرۆڤ و، لە كۆنتڕۆڵ دەرچوونی بۆ زیانگەیاندن بە مرۆڤایەتی كردووە، كە بووەتە واقیع نەک زانستی خەیاڵی.