ئاب 19, 2023 14:05 Asia/Tehran
  • دۆناڵد ترەمپ لەم هەفتەیەدا دەچێتە زیندانەوە

بەپێی سەرچاوە ئەمنییە باڵاکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە خۆی رادەستی زیندانی فۆڵتن کاونتی ویلایەتی جۆرجیا دەکات.

ئەو سەرچاوانە بە کەناڵی سی ئێن ئێن-یان راگەیاندووە کە گفتوگۆکانی نێوان تیمی پارێزەرانی ترەمپ و داواکاری گشتی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت تا ئەو وادەیەی کە بە ترەمپ دراوە بۆ ئەوەی خۆی رادەست بکات.

تا ئێستا کاتی خۆ رادەستکردنی دۆناڵد ترەمپ بە زیندان بە وردی دیارنییە.

وتەبێژی دەزگای نهێنیی ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە کە کارمەندانی خزمەتگوزاری بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە زیندانی فولتن بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی ناوخۆیی و ئیدارەی شاری ئەتلەنتا کاریان کردووە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری خۆبەدەستەوەدانی سەرۆکی پێشوو.

لە دۆسیەی پیلانگێڕی بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2020 لە ویلایەتی جۆرجیا رۆژی دووشەممەی رابردوو سکاڵا لە دژی ترەمپ و 18 تۆمەتباری دیکە تۆمارکرا.

 

 

 

سەرپەیڤ