ڕووسیا: هیچ ڕێککەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى دانەوێڵەى ئۆکراین نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i420952-ڕووسیا_هیچ_ڕێککەوتنێک_بۆ_دەستپێکردنەوەى_هەناردەى_دانەوێڵەى_ئۆکراین_نییە
وتەبێژى کۆشکى سەرۆکایەتى ڕووسیا ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى دانەوێڵەى ئۆکراین نییە، دەشڵێت، لە ئێستادا دانوستانەکان بە شێوەى جۆراوجۆر لە بارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى دانەوێڵەى ئۆکراین بۆ بازاڕەکانى جیهان بەردەوامن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2023 13:01 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: هیچ ڕێککەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى دانەوێڵەى ئۆکراین نییە

وتەبێژى کۆشکى سەرۆکایەتى ڕووسیا ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى دانەوێڵەى ئۆکراین نییە، دەشڵێت، لە ئێستادا دانوستانەکان بە شێوەى جۆراوجۆر لە بارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى دانەوێڵەى ئۆکراین بۆ بازاڕەکانى جیهان بەردەوامن.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژى کۆشکى سەرۆکایەتى ڕووسیا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى دانەوێڵەى ئۆکراین نییە.

ئاماژەى بەوەشکرد،لە ئێستادا دانوستانەکان بەشێوەى جۆراوجۆر لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى دانەوێڵەى ئۆکراین بۆ بازاڕەکانى جیهان بەردەوامن.

جێگەى ئاماژەیە، لە ڕۆژى ۱۷ی تەممووزى ئەمساڵ ڕووسیا کۆتایی هێنا بە ڕێککەوتنی هەناردەى دانەوێڵەی ئۆکراین بۆ جیهان .