ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی مەغریب دوو هەزار کەسی تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i421208-ژمارەی_قوربانیانی_بومەلەرزەکەی_مەغریب_دوو_هەزار_کەسی_تێپەڕاند
بەرەبەیانی ئەمرۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە پێوەری رێکختەر وڵاتی مەغریبی ھەژاند و بە پێی ئامارەکان ١٠٣٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٢٠٤ی تریش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2023 15:45 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی مەغریب دوو هەزار کەسی تێپەڕاند

بەرەبەیانی ئەمرۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە پێوەری رێکختەر وڵاتی مەغریبی ھەژاند و بە پێی ئامارەکان ١٠٣٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٢٠٤ی تریش برینداربوون.

پەیمانگای نیشتمانی جیۆفیزیای مەغریب رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ بەدووری ٣٢٠ کلیۆمەتر لە ریباتی پایتەخت بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری رێختەر روویداوەو چەقی بومەلەرزەکەش ھەرێمی حەوز بووە و لە شاری مەراکیش و چەند شارێکی دەوروبەری زیانی گیانی و ماددی گەورەی لێکەوتووەتەوەو ترس و دڵەراوکێیەکی زۆری لە نێو دانیشتوانی وڵاتەکەدا بڵاوکردەوەو لە سەرشەقامەکان رۆژیان کردەوە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، بەھۆی بوومەلەرزەکەوە ١٠٣٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٢٠٤ی تریش برینداربوون.

پەیمانگای نیشتمانی جیۆفیزیای مەغریب ئاماژەی بەوەشکرد، بومەلەرزەکە بەھێزترینە لە ماوەی سەد ساڵی رابردووی وڵاتەکەدا و دوای بومەلەرزە سەرەکییەکەش ژمارەیەک پاشلەرزەی تر روویانداوە کە بەھێزترینیان ٦ پلەبووە، پێشبینیشی کرد، لە رۆژانی داھاتوودا پاشلەرزەکان بەردەوامیان ھەبێت.