پشتیوانیی ڕووسیا و سویس لە بڕیارنامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i422415-پشتیوانیی_ڕووسیا_و_سویس_لە_بڕیارنامەکەی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_سەبارەت_بە_غەززە
باڵویز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی کرد لە پەسەن کرانی بڕیارنامەکەی ئەم ڕێکخراوەیە سەبارەت بە غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2023 16:45 Asia/Tehran

باڵویز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی کرد لە پەسەن کرانی بڕیارنامەکەی ئەم ڕێکخراوەیە سەبارەت بە غەززە.

«ڤاسیلی نێبێنزیا» باڵویز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند؛  پەسەن کرانی بڕیارنامەکەی  کۆڕی گشتیی ئەم ناوەندە نیودەوڵەتییە سەبارەت بە غەززە، پیشاندەری ئاوەزمەندی، دادگەری و تێبینیی مرۆڤانەیە. سویسیش پاش دەنگی ئەرێنی دان بە بڕیارنامەکەی وڵاتانی عەرەبی ، خوازیاری ئاگربڕێکی خێرا بوو. وەزارەتی دەرەوەی سویس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: سویس دەنگی ئەرێنی داوە بە بڕیارنامەکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی مرۆڤدۆستانە، دەسڕاگەیشتنی خێرا و بێ کێشەی خەڵکی غەززە بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، ڕێزگیران لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پارێزرانی گیانی خەڵکی مەدەنی لە لایەن هەموو لایەنەکانی شەڕەوەیە. 

کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی ڕابردوو پێشنووسی بڕیارنامە پێشنیارییەکەی وڵاتانی عەرەبی پەسەن کرد و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی مرۆڤدۆستانەی خێرا و کۆتایی هاتنی شەڕ و تووند و تیژی لە کەرتی غەززە بوو.