نیگەرانیی دەربڕینی گۆتێرێش لە ڕەوشی قەیرانیی نەخۆشخانەکانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i422892-نیگەرانیی_دەربڕینی_گۆتێرێش_لە_ڕەوشی_قەیرانیی_نەخۆشخانەکانی_غەززە
ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە ڕەوشی نالەبار و قەیرانیی نەخۆشخانەکانی غەززە و گیان لەدەستدانی لە ڕادەبەدەری برینداران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2023 12:30 Asia/Tehran

ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە ڕەوشی نالەبار و قەیرانیی نەخۆشخانەکانی غەززە و گیان لەدەستدانی لە ڕادەبەدەری برینداران.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوەندە دەرمانییەکانی بە پاسانەدراو ڕاگەیاند و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا بوو. تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستیش پێشتر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دابوو کە سیستەمی تەندرووستیی لە غەززە ڕووخاوە و ڕەوشی ئەم ناوچەیە گەلێک نالەبارە. ئەدهانۆم دیسان خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ بوو بۆ ئەوەی لەوە زیاتر خەڵکی مەدەنی نەبنە قوربانی.

"ڤۆڵکێر تورک" کۆمیسێری مافی مرۆڤی نەتەوە  یەکگرتووەکانیش خوازیاری لێکۆڵینەوە بوو لەبارەی دەکارهێنرانی "بۆمبی بەهێز" لە غەززە و وتی کە ئەم بۆمبانە بوونەتە هۆی ئەو هەموو کاولکارییە لەڕادەبەدەرەی لە غەززە ڕوویداوە.