تشرینی دووه‌م 22, 2023 13:30 Asia/Tehran

ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: خەڵکی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە هەموو جۆرە جەنایەتی جەنگی و تاوانی دژەمرۆییان لە حەقدا دەکرێ و لە وەها ڕەوشێکدا تەنیا هاوخەمی و هاوسۆزی دەربڕین بەس نییە.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەبارەت بە باروودۆخی غەززە وتیشی: خەڵکی غەززە سەرباری داخوازی هەموو جیهان بۆ دامەزرانی ئاگربڕ لەوان داخوازی کۆڕی گشتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ وچانی مرۆڤدۆستانە، ئێستایش هەر لە ژێر شاڵاوی شەڕێکی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیدان. ئیرەوانی بە ئاماژە بەوەی کە لە وەها ڕەوشێکدا، تەنیا هاوسۆزی کردن بەس نییە، پێی داگرت: چاوەڕوانی گشتی ئەوەیە کە بڕگە سەرەکییەکانی بڕیارنامەی کۆڕی گشتی کە بە دەنگی زۆرینەی سەد و بیست و یەک ئەندام پەسەن کراوە، بەتایبەت خاڵی گرینگی پێویست بوونی دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا و پاوەجێ، لە دەق و ناوەڕۆکی بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشیش دووپات کرابایەوە.

ئیرەوانی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بەداخەوە هەژمارێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش سەرباری ئەوەی کە دەنگی ئەرێنییان دا بە بڕیارنامەکەی کۆڕی گشتی، بەڵام لەبەر هەڕەشەی ڤیتۆ کرانی بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەنگیان نەدا بە پەیوەستێک کە داخوازی ئاگربڕی زێدە دەکرد بەم بریارنامەیە. لە ئەنجامی ئەم کردەوەیەدا، بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بەڕادەی پێویست دەسەڵاتی کۆتایی هێنان بە شەڕی نییە و ئەوەندە پشتیوانی ناکرێ کە بتوانێ پێش بگرێ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی مەدەنی.  

سەرپەیڤ