تشرینی دووه‌م 30, 2023 10:30 Asia/Tehran

سەرەڕای هاریکاری بەربڵاوی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ اژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کارگێڕی گشتی ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتیە بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا هاریکاریەکانی ئێران بەڕادەی پێویست نەبوە.

ڕافائیل گڕۆسی کارگێڕی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەبێ هیچ ئاماژەیەک بە بەردەوامی هەڵس و کەوت و هاریکاری ئێران لەگەڵ ئاژانسەکەی بەئاراستەی بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانی ڕێککەوتننامەی پادمانی، بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا هاریکاریەکانی ئێران بەڕادەی پێویست نەبوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنێو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی، لەوڵامی ئەو بانگەشانەدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سەرجەم چالاکیە ناڤۆکیەکانی ئێران بەو ئاژانسە ڕاگەیاندراوەو لێکۆڵینەوەی لێ کراوە پێداگریشی کرد کە لە نامەیەک بۆ ڕافائیل گرۆسی ڕەزامەندی خۆی لەسەر هەست پشکنەری پێشنیارکراوی نوێی ئەو ئاژانسە ڕاگەیاندوە.

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنێو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند کە هەرچەند هیچ ئەرکێکی نیە لەهەمبەر وڵامدانەوە بە پرسیارەکانی ئەو ئاژانسە بەپێی بەڵگەی ساختەو نەشیاو نیە سەرەڕای ئەوەش بەئاراستەی هاریکاری و بەشێوەی دڵخواز سەرجەم زانیاری پێویست و بەڵگەی پاڵپشت و دەسڕاگەیشتنی مەبەستی ئەو ئاژانسەی دابین کردوە.

سەرپەیڤ