خۆسووتاندنی کەسێک لە ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوەکانی ئیسراییل
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423366-خۆسووتاندنی_کەسێک_لە_ئەمریکا_بۆ_ناڕەزایەتی_دەربڕین_بەرامبەر_بە_کردەوەکانی_ئیسراییل
پۆلیسی شاری ئاتلانتای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کەسێک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ، لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ڕژێمی زایۆنی لە ئاتلانتای ئەیالەتی جۆرجیا خۆی سووتاندووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2023 07:00 Asia/Tehran

پۆلیسی شاری ئاتلانتای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کەسێک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ، لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ڕژێمی زایۆنی لە ئاتلانتای ئەیالەتی جۆرجیا خۆی سووتاندووە.

پۆلیسی شاری ئاتلانتای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم کەسە پاش نیوەڕۆی هەینی لە بەردەم دەرکەی چوونەناوەوەی بینای کۆنسوڵخانەی ڕژێمی زایۆنی بینرا. پۆلیسی ئاتلانتا هەروەها وتوویەتی کە ئەم ڕووداوە ناڕەزایەتی دەربڕینێکی تووندی سیاسیی بووە بەرامبەر بە کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، لەبەر ئەوەی کە ئاڵای فەلەستینیش لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزراوەتەوە.

شارەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەن هەفتەی رابردوودا بوونەتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتیی جەماوەری دژ بە کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و پشتیوانیی بێ بڕانەوەی ئەمریکا لەم ڕژێمە.