هەشتەمین هەفتەی پشتیوانی کردنی فەلەستین لە ئەڵمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423406-هەشتەمین_هەفتەی_پشتیوانی_کردنی_فەلەستین_لە_ئەڵمان
خەڵکی شارە جۆراوجۆرەکانی ئەڵمان هاودەنگ لە گەڵ خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری جیهان تووڕەیی خۆیان دەربڕی دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2023 12:00 Asia/Tehran

خەڵکی شارە جۆراوجۆرەکانی ئەڵمان هاودەنگ لە گەڵ خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری جیهان تووڕەیی خۆیان دەربڕی دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.

"تیدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە هێرشە قورسەکانی هێزی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر غەززە ڕایگەیاند: ناتوانم وشەیەک بدۆزمەوە بۆ دەربڕینی نیگەرانیمان سەبارەت بەو دۆخەی کە دەیبینی. ئاگربڕی خێڕا و دەستبەجێ.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە درێژەدا وتیشی کە ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە بۆردومانی قورس و شەڕ و پێکدادانی بێبڕانەوە لە غەززە بە ئێمە دەگەن، بەڕاستی ترسناکن.

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس ڕایگەیاند: دوێنێ تیمەکەمان سەردانی نەخۆشخانەی ناسری کردووە لە باشووری غەززە. لەم نەخۆشخانەیەدا هەزار نەخۆش چارەسەریان بۆ دەکرێ، لەکاتێکدا کە ئەوە سێ هێندەی توانای نەخۆشخانەکەیە.