بەفر و کڕێوە لە کەنەدا؛ کارەبای هەزاران ماڵ پچڕاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423464-بەفر_و_کڕێوە_لە_کەنەدا_کارەبای_هەزاران_ماڵ_پچڕاوە
بارینی یەکەم بەفری زستانی لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی کەنەدا بووە هۆی پچڕانی کارەبای هەزارن ماڵ و باڵاخانە و بە تێکدانی سیستەمی گواستنەوەی نێوشار و نێوانشار، بووە هۆی داخرانی خوێندنگەکانیش.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2023 09:30 Asia/Tehran

بارینی یەکەم بەفری زستانی لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی کەنەدا بووە هۆی پچڕانی کارەبای هەزارن ماڵ و باڵاخانە و بە تێکدانی سیستەمی گواستنەوەی نێوشار و نێوانشار، بووە هۆی داخرانی خوێندنگەکانیش.

بارینی یەکەم بەفر و کڕێوەی زستانی بەشێک لە ئۆنتاریۆ و کێبێکی گرتەوە و ئەوەندە قورس بوو کە کارەباری ئەو ناوچانەی بڕی و بە تێکدانی سیستەمی گواستنەوەی نێوشار و نێوانشار، بۆتە هۆی داخرانی خوێندنگەکانیش.

کارەبای نزیک بە ٢٠ هەزار ماڵ و باڵاخانە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆنتاریۆش پچڕاوە. بارینی بەفری قورس لەم ناوچانە ژیانی ڕۆژانەی شاروومەندانی تەواو تێکداوە.