دەنگدانی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاگرکەوتنەوە لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423521-دەنگدانی_ئەندامانی_ئەنجومەنی_ئاسایش_لەسەر_ڕەشنووسی_بڕیارنامەی_ئاگرکەوتنەوە_لە_غەززە
باڵوێزی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەدات سەبارەت بەئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2023 08:30 Asia/Tehran

باڵوێزی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەدات سەبارەت بەئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە .

ڕیاز مەنسور وتیشی: ڕەشنووسی بڕیارنامەکە پێش ئەوەی بخرێتە بەر دەنگدان درایە ئەندامانی ئەنجومەنی پێداچوونەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەمڕۆ بۆ دەنگدان ئامادەبکرێت.

ڕیاز مەنسور لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بڕیارەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتبەستن بە مادەی ٩٩ بۆ ناچارکردنی ئەنجومەنی ئاسایش لە مەڕ چارەسەرکردنی دۆخی غەززە هەنگاوێکی دروستە.  

ڕیاز مەنسور وتیشی : لە  دڵەوە هیوادارین ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم [بڕیارنامەیە] پەسەند بکات.

ئیمارات ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی کورتی پێشکەش بە ئەنجومەنەکە کردووە و تێیدا داوای دامەزرانی  "دەستبەجێی ئاگربەستی مرۆیی" دەکات.