ڕەخنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەڕ نەبوونی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی لە باشووری غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423526-ڕەخنەی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لە_مەڕ_نەبوونی_ئۆپەراسیۆنی_مرۆیی_لە_باشووری_غەززە
جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی مرۆیی لە باشووری غەززە چیتر مسۆگەر نابێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2023 10:00 Asia/Tehran

جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی مرۆیی لە باشووری غەززە چیتر مسۆگەر نابێت.

مارتین گریفیتس، جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە دۆخی کارەساتباری کەرتی غەززە، جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ شوێنێکی سەلامەت بۆ چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە و گرووپە فریاگوزارەکان لە غەززە نازانن ئەنجامی چالاکییەکانیان چۆن دەبێت .

جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوەش کردەوە؛تاکە چارەسەریی جدفی لەکارخستنی هەموو چەکەکانە.

گریفیتس هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئاماژەکان دەربڕی ئەوەن کە ڕەنگە ڕژێمی ئیسرائیل ڕێگە بدات بەشێک لەو هاوکارییانە لە ڕێگەی دەروازەی (کەرەم شالۆم)ەوە بچنە ناو کەرتی غەززە. ئەم دەروازەیە دوای هێرشەکانی باهۆزی ئەقسا لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە داخراوەو هاوکات لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەحەوە لەسەر سنووری میسر کە بۆ هات وچۆی خەڵک دروستکراوە نەک بارهەڵگر، هاوکاری ڕەوانەی غەززە دەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لە سەرەتای لەشکرکێشانی ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەم ناوچەیە تا ئێستا ١٧ هەزار و ١٧٧ کەس شەهید و ٤٦ هەزار کەسیش بریندار بوونە.