لێبووردنی نێودەوڵەتی: ڤیتۆکرانی بڕیارنامەی دامەزراندنی ئاگربڕی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە ئیدانە دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423563-لێبووردنی_نێودەوڵەتی_ڤیتۆکرانی_بڕیارنامەی_دامەزراندنی_ئاگربڕی_غەززە_لە_لایەن_ئەمریکاوە_ئیدانە_دەکەین
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڤیتۆکرانی بڕیارنامەی دامەزراندنی ئاگربڕی غەززە لە لایەن ئەمریکاوەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ئەوە کارێکی ناشیاوە کە لە باری ئەخلاقیشەوە پاساوهەڵنەگرە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2023 05:30 Asia/Tehran

ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڤیتۆکرانی بڕیارنامەی دامەزراندنی ئاگربڕی غەززە لە لایەن ئەمریکاوەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ئەوە کارێکی ناشیاوە کە لە باری ئەخلاقیشەوە پاساوهەڵنەگرە.

"ئەگنێس کالامارد" بەڕێوەبەری گشتیی لێبووردنی نێودەوڵەتی سەرلەبەیانی شەممە لە بەیاننامەیەکدا لە سەر ماڵپەڕی ئەم ڕێکخراویە، وتی کە ئەمریکا "کەمتەرخەمیی دڵڕەقانەی خۆی بەرامبەر بە ئێش و ئازاری خەڵکی مەدەنی" نیشاندا. ناوبراو وتیشی: ئەمریکا لەوپەڕی بێشەرمییەوە کەڵکی جەنگیی لە مافی ڤیتۆی خۆی وەرگرت و پێگە و توانای خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دابەزاند.

کالامارد جەختی کرد کە کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە ڤیتۆکەی سەبارەت بەم بڕیارنامەیە لە باری ئەخلاقییەوە بەهیچ لەونێ پاساو نادرێتەوە. 

بڕیارنامەی پێشنیاریی ئیمارت لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا خرایە بەر دەنگدان و لە ئاکامدا لە ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش، ١٣ دەنگی ئەرێنی، یەک ئەندام واتە ئەمریکا دەنگی نەرێنی و بەریتانیایش ئەندامی دیکەی ئەم ئەنجومە دەنگی بێلایەنیان پێدا.