بنکە وناوەندی تاێمز : سەربازانی زایۆنی لە گوللە بەندی شەڕی ڤیتنام کەڵک وەردەگرن
کانونی یهکهم 10, 2023 11:25 Asia/Tehran
بنکەیەکی زایۆنی لەقاوی دا: سوپای زایۆنی گوللەبەندی هاوپێوەندبە شەڕی ڤیتنامی خستووەتە بەردەستی سەربازەکانی لە شەڕی غەززەدا
بنکە وناوەندی تاێمز ئاوای ئیسرائیل بە لەچاپ دانی وێنەی پەیوەستکراو بە یەکێ لەو گولەبەندانەوە لەم ناوزڕاویە پەردەی لادا وسەربازانی زایۆنی سوپای ئیسرائیل ئاگاداربوون ئەوشتەی کەلەبەریان دایە سەربە ٢٢ی ئۆتی ساڵی ١٩٦٣یەکە هاوپێوەندە بە
شەڕی ڤێتنام .بە پێی نووسینی ئەم میدیایە، ئەم گوللە بەندە یان دابوو بە یەکێ لە هێزەکانی شیمانەیی کە بۆ شەڕلەکەرتی غەززە بانگهێشت کرابوو .
لەڕواڵەتدا ئەم گوللەبەندە لەڕیزی یارمەتیەکانی ئەمریکا بە ڕژێمی زایۆنی دوای ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بووە ولە وێنە وبروشۆرێکدا هاتووە: سەربازی عازیز، حەتم دەبێ ئەم گوللەبەندەت لەبەردابێت، دەتوانێ ئەوە لەسەرکراسەکەت یا کۆتەکەت دالەبەری کەی ، واژۆی سوپای ئەمریکا، ناتیک ماساچۆسێت ٢٢ی ئۆتی ١٩٦٣.بەم حاڵە میدیا زایۆنیەکان ڕایانگەیاند : هێشتا دەرنەکەوتووە کە ئایا ئەم گولەبەندە بەتازەیی گەیشتووەتە دەس سوپا یا ئەوەکە لەساڵەکانی پێشوودا لەناو هەماردا ڕاگیراوە.
.