دانی پیشنێاری نوێ کۆچبەری کۆشکی سپیی بە کۆنگرەی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423664-دانی_پیشنێاری_نوێ_کۆچبەری_کۆشکی_سپیی_بە_کۆنگرەی_ئەمریکا
کۆشکی سپیی لەوتووێژلەگەڵ کۆنگرەی ئەمریکا پیشنێارگەلێک لەبارەی گۆڕانی سیاسەتەکانی کۆچبەری دینێتە ئاراوەهەتا ڕەنگە بتوانێ ڕەزامەندی کۆمارێخوازانی کۆنگرە بۆ داکۆکی لە ئۆکرانیا دەس بخات
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2023 11:34 Asia/Tehran
  • دانی پیشنێاری نوێ کۆچبەری کۆشکی سپیی بە کۆنگرەی ئەمریکا

کۆشکی سپیی لەوتووێژلەگەڵ کۆنگرەی ئەمریکا پیشنێارگەلێک لەبارەی گۆڕانی سیاسەتەکانی کۆچبەری دینێتە ئاراوەهەتا ڕەنگە بتوانێ ڕەزامەندی کۆمارێخوازانی کۆنگرە بۆ داکۆکی لە ئۆکرانیا دەس بخات

حکۆمەتی باێدن لە بیروڕادەربڕینێکدا بەیاسادانەرانی کۆنگرەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پێخۆشە لە ئەستۆگریە سنووریە نوێکان بۆ دەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی ودەسگیرکردنیان کەڵک وەربگرێت.قسەکانی باێدن زۆرتر لەوەی کە بۆبەدیهاتنی گۆڕانکاری بنەڕەتی لەسیاسەتەکانی سنووری بێت لەمەڕ ڕازی کردنی کۆمارێخوازان بۆ داکۆکی لە ئۆکرانیایە.کۆشکی سپی بە دێموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ڕاگەیاندووە کە دەتوانێ لە گۆڕانکاری بەربڵاو وخێرای سیاسەتەکانی کۆچبەری وەکوو بەشێک لە وتووێژەکان لە سەر داواکاری بودجە ی نائاسایی سەرۆک کۆماربۆ یارمەتی دان بە ئۆکرانیا پشتیوانی بکات. ئاماژەی کۆشکی سپیی بە گەڵاڵەی بودجەی یارمەتی ١٠٠ ملیارددوڵاریە کەن داگری دانی یارمەتیەکانی سەربازی بە ڕژێمی زایۆنی، تایوان وئۆکرانیایە وبەشێک لەوەیش هاوپێوەندە بە بەهێزکران وجێبەجێکرانی سیاسەتە سنووریە نوێکان. حەوتەگەلی زۆرە گروپ گەلێکی بچوک لە سێناتورەکان هەوڵ ئەدەن هەتا بەڕێککەوتنێک بگەن بۆ جێبەجێ کردنی یاسای کۆچبەری. کۆماڕێخوازان هەرجۆرە دانی یارمەتی زۆرتر بە ئۆکرانیا هاومەرج بە گۆڕانکاریە سیاسیە گەڵاڵەڕێژی کراوەکان بۆ دابەزراندنی ئاستە بێ وێنەکانی تێپەڕینی نایاسایی لە درێژایی سنوورە باشووریەکان کردووە. باێدن ڕۆژی سێشەممە لە ڕەوتی پرێس کۆنفرانسێکدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە تیمەکەی لەگەڵ دێموکراتەکانی ئەنجومەنی پیران وکۆمارێخوازان کاردەکات هەتا هەم لەباری گۆڕانکاری لەسیاسەتەکان وهەم لە باری دابین کردنی سەرچاوەی پێویست بۆ دامەزرانی ئاسایشتی سنوورەکانی نێوان ئەندامانی دوو حزبە ناوبراوەکە ڕێککەوتن بەدی بینێت. کاری باێدن لەکردەوەدا سیاسەتەکانی هاوپێوەند بە سەردەمی ترامپ دەبوژینێتەوە کە بەکاربەدەستانی ئەم وڵاتە ئیزن ئەدات هەتا یاسای پەنابەریەتی ئەمریکا بەبێ هیچ پاسادانێک ڕابگرن. کاروکردەیەک کە لەلایەن زۆرێک لە نوێنەرانی پارتی دێموکرات دراوەتە بەر ڕەخنە وگازەندە.