درێژەی چەقبەستوویی لەسەر یارمەتیەکانی ئۆکرانیا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەدرێژەی چەقبەستوویی لە کۆنگرەی ئەم وڵاتە لەسەر پەسەن کرانی یارمەتیە داوا کراوە نوێکانی جۆباێدن بۆ ئۆکرانیا هەواڵی دا
"مایک جانسۆن" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە بەردەوامکرانی چەقبەستوویی لە کۆنگرەی وڵاتەکەی لەسەر پەسەنکرانی یارمەتیە داواکراوەکانی حکۆمەتی واشنتۆن بۆئۆکرانیا بەهۆی کەمتەرخەمی کۆشکی سپی لە داڕ
شتنی ستراتژی دیاریکراو بۆ سەرکەوتنی کی یف لەشەڕ هەواڵی دا. مایک جانسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕؤژی سیشەممە وتی: نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا هەروا چإوەڕوانی داڕشتنی خێرای ستراتژێک بۆ ئۆکرانیان لەحاڵێکدا کە کۆشکی سپی هەتا ئێستاکە وەڵامێکی لەباری بەپرسیارەکانی ئەم نوێنەرانە نەداوەتەوە/.
جانسۆن دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ" ڤلادێمیرزلنسکی" سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە شاری واشنتۆن وتی: ئێمە پێویستیمان بە بڕگەی خیرابۆ ستراتژیەک کە سەرکەوتنی ئۆکرانیا ی تیدابێت هەیە وهەتا ئێستاکە وەڵامی کاربەدەستانی حکۆمەتی لەم بوارە بەئەندازە نەبووە.
جۆباێدن ماوەیەک لەمەوپیش داوای بەستەیەک بودجەی تۆکمەکراوی بەبایەخی ١٠٦ ملیارد دوڵاری بە مژاری پیداچوونەوە بە پرس ومەسەلە ئاسایشتیە نیشتمانیەکانی ئەمریکا داگری شەست ویەک ملیارد دوڵاریارمەتی نوێ بۆ ئۆکرانیا وئیعتباراتێک بۆ ئاسایشتی سنووری ئەمریکا لە لایەن کۆنگرەی ئەمریکا کرد.