پەلاماری قورسی ڕووسیا بۆسەربنکە وناوەندی گروپە ترۆریستەکان لە سووریا
کانونی یهکهم 16, 2023 11:06 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سووریا وتی: فڕؤکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا بۆ پێشگیری کردن لە پەلاماری گروپە ترۆریستەکان بۆسەر ژێرخانەکانی نەوت وگاز وتۆڕەجادەییەکانی سووریا بنکە وناوەندەکانیان بە قورسی بۆمباران کردن
وادیم کولت، جێگری سەرۆکی ناوندی ئاشتی ڕووسیا لە سووریا لە پرێس کۆنفرانسێکداڕایگەیاند گروپەچەکدارە ترۆریستەکان بەنیازی ئەنجام دانی خراوکاری لەدژی ژێرخانەکانی نەوت وگاز، تۆڕەجادییەکان وبنکەوناوەندی هێزەحکۆمیەکان لە سووریا بوون.
وتیشی: هیزی ئاسمانی ڕووسیا بە مەبەستی پێشگیری کردن لە کاروکردەی دوژمنکارانەی گروپە ترۆریستەکان، بنکەوناوەندی ئەم گروپانەیان لە سارای" بیلایا" ناس کرد وبەقۆروسی بۆمبارانیان کرد.