بۆ بەرنگاربوونەوەی پەلامارەکانی یەمەن بۆسەرگەمیە ئیسرائیلیەکان
گاردیەن :ئەمریکا هێزی دەریایی هاوبەشی ناوچەیی پێک دینێت
ئەمریکالەدووی وەگەڕخستنی هێزێکی دەریایی بەربڵاوە بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی بۆ بەربەرەکانێ کردن لەگەڵ پەلامارەکانی یەمەن بۆ سەر گەمیە ئیسرائیلیەکان لە دەریای سوور.ڕۆژنامەی گاردیەنی لەندەن لە ڕاپۆرتێکدا وتی کە واشنتۆن لەدووی پێکهێنانی هێزێکی دەریایی بەربڵاوە بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی بۆ بەرنگاربوونەوەی پەلاماری هێزە یەمەنیەکان بۆ سەرگەمیەکان لەدەریای سوور.
"لوئیدئاستین "وەزیری بەرگری ئەمریکا لەڕەوتی سەفەرەکەی دابۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، پێکهێنانی هێزی دەریایی هاوبەشی ئەمریکا لەناوچە بە بەشداری هێزی دەریایی وڵاتانی عەرەبی ڕادەگەیەنێت. هەروەها وتراوەکە ئەم ئەگەریە لەئارادایە کە هێزی دەریایی هاوبەشی ناوچە واوەترلە وڵاتانی عەرەبی بێت وئەمریکا لەدووی ڕازی کردنی چین بۆ پەیوەست بوون بەم هێزە هاوبەشە پارێزەرە دەریاییە یە. ڕۆژی ڕابردویش، گۆڤاری پولیتیکۆبەگیڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕایگەیاند کە پینتاگۆن ئەم دواییانە لە کاردانەوە بە پەلاماری هێزەیەمەنیەکان لەدژی گەمیە ئیسرائیلیەکان فەرمانی ناردنی کۆپاپۆڕی فڕۆکە بەری ناڤۆکی، دوایت ئایزنهاور"بۆ دەریای سووری دەرکردووە. لوئید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندکەلەگيڵ گرانت شاپس، هاوشانی بەریتانیایی خۆی بۆ وتووێژلەبارەی هەڕەشەکانی یەمەن لە پێوەندی دایە وئەم هەڕەشانە کێشەیەکی نێودەوڵەتیە کە دەبێ پیداچوونەوەی لەسەربکرێت. شایانی باسە کەیەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە ڕۆژی ڕابردوو لە پەلاماری نوێ بۆسەرباشووری فەلەستینی داگیرکراو لە سەربەندی داکۆکی کردن لە خۆڕاگری فەلەستین هەواڵی دا.وتیشی لە سەروبەندی داکۆکی لە خەڵکی غەززە وخۆڕاگری فەلەستین کەلەگەڵ جەنگ وجەنایەتی دڕندانەی دوژمنی زایۆنی
ڕووبەڕوون، ئۆپراسیۆنێک لە دژی ناوەندەهەستێارەکانی دوژمنی زایۆنی لە باشووری سەرزەویە داگیرکراوەکان بە چەند فڕؤکەی بێفڕؤکەوانمان ئەنجام دا.
سەریع وتیشی: هێزەکانی ئێمە درێژەئەدەن بە ئۆپراسیۆنی دژە زایۆنی هەتا ڕاگیرانی پەلامارەکانیان بۆسەرغەززە.هێزەچەکدارەیەمیەکان هەموو ئازادەکانی ئۆمەتی ئیسلامی وعەرەبی وئازادەکانی جیهانیان بانگهێشت بە گرتنی هەڵوێستی شەرافەتمەندانە لەهەمبەر فەلەستین وداکۆکی لەخەڵک وخۆڕاگری ئازادی فەلەستین .