کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەری ئەمریکایی ئایزنهاورگەیشتە کەنداوی عەدەن
کاربەدەستێکی ئەمریکایی ڕایگەیاند کە دوابەدوای ئاڵوزتربوونی دۆخ لە دەریای سوور، پینتاگۆن لەڕۆژەکانی ئەم دواییە گروپی یەدەکی کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەری ئایزنهاورلەکەنداوی فارسی بۆ کەنداوی عەدەن لە لێوارەکانی یەمەن گواستووەتەوە
گۆڤاری پولیتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی کردووە کەدوابەدوای پەرەسەندنی پەلامارەکان بۆسەر گەمیە بازرگانیەکان" بەندەرەکانی ڕژێمی زایۆنی" لە دەریای سوور، ئەمریکاخەرێکیب لێکدانەوەی مژاری پەلاماری پیشپێگرانەیە.بە قسەی دوکاربەدەستی ئەمریکی ، دوای ئەوەکە حوسیەکانی یەمەن ڕؤژی شەممە پەلاماری تازەیان لە دەریای سوور ئەنجام دا ، کاربەدەستانی پلەبەرزی حکۆمەتی باێدن بە شێوەی جیدی خەرێکی لێکدانەوەی مژارگەلێکن بۆ پەلامارکردنەسەریان لەیەمەن . یەکێ لەوکاربەدەستانە بە راگەیاندنی ئەمەکە پینتاگۆن لە ڕؤژەکانی ئەمدواییە گروپی یەدەکی کۆپاپۆڕی دوایت دی ئایزنهاووری لەکەنداوی فارس بۆکەنداوی عەدەن لە لێوارەکانی یەمەن گواستووەتەوە هەتا لەپەلاماری شیمانەیی ئەمریکا بۆ سەر حوسیەکانی یەمەن داکۆکی بکات وتی: سوپای ئەمریکا هەروەها مژارگەلێکی بۆ پەلامارکردنە سەر حوسیەکان خستووەتە بەردەستی فەرماندەپلە بەرزەکانی سەربازی .