بەردەوامیی پشتیوانی لە خەڵکی غەززە لە دەیەمین هەفتەی لەسەریەک لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423795-بەردەوامیی_پشتیوانی_لە_خەڵکی_غەززە_لە_دەیەمین_هەفتەی_لەسەریەک_لە_دەسپێکی_شەڕی_غەززەوە
لایەنگرانی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین لە بەرلین، بۆ دەیەمین هەفتەی لەسەریەک لە سەرەتای شەڕی غەززەوە، بەشدارییان کرد لە ڕێپێوانێک و جەنایەتەکانی ئیسراییلیان شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2023 09:50 Asia/Tehran

لایەنگرانی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین لە بەرلین، بۆ دەیەمین هەفتەی لەسەریەک لە سەرەتای شەڕی غەززەوە، بەشدارییان کرد لە ڕێپێوانێک و جەنایەتەکانی ئیسراییلیان شەرمەزار کرد.

سەدان کەس لە بەرلین بە دروشمی: "ئیسراییل بۆردومان دەکات؛ ئەڵمان پشتیوانی دەکات"؛ "بژی غەززە و فەلەستین" و "ژینۆساید ڕاگرن"، خوازیاری هەوڵ و تەقەلای کۆڕە نێودەوڵەتییەکان بوون بۆ دامەزراندنی ئاگربڕێکی دەستبەجێ و ڕاگرتنی ژینۆساید لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستیندا. بەشداربووان جارێکی دیکە پەرەسەندنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی، ڤیتۆ کرانی بڕیارنامەی ئاگربڕ لە ئەنجومەنی ئاسایش لە لایەن ئەمریکاوە و پشتیوانی سەربازیی ئەڵمان لەم ڕژێمەیان ئیدانە کرد و هاوخەمی و یکدەنگیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی فەلەستین دەربڕی. پزیشکان و فەرمانبەرانی بەشی چاودێریی تەندروستیی بەریتانیا لە لەندەن خۆپیشاندانیان کرد و خوازیاری دامەزرانی خێرای ئاگربڕ لە غەززە و کۆتایی هێنانی پشتیوانیی سیاسی و سەربازیی حکومەتی بەریتانیا لە ڕژێمی ئیسراییل بوون.

خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی بۆردومان و تۆپبارانەکان، بەتایبەت بۆردومانی نەخۆشخانەکان و ناوەندە پزیشکییەکانیان کرد و بەردەوام بوونی کوشتنی فەلەستینییەکان و پشتیوانیی حکومەتانی ڕۆژاوایی لەو کوشتارەیان شەرمەزار کرد.