کانونی دوھەم 23, 2024 11:30 Asia/Tehran

لەئاکامی سەرهەڵدانی باهۆزی سامناکی جستانی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئەمریکا نزیکەی نەوەد کەس بەهۆی تەوژمی تۆفو کڕیوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریە ئەمریکیەکان لەئاکامی سەرهەڵدانی باهۆزی سامناکی جستانی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەو وڵاتە لانیکەم بیست و پێنج کەس لە تێنێسی و شازدە کەس لە ئیالەتی ئۆرگان گیانی خۆیان لەدەست داوەو ئەو دوو ئیالەتە هەروا لە بارودۆخی نائاسایی دان.

بەپێی ئەو هەواڵە بەدەیان هەزار کەس لە سەرانسەری ئەمریکاش بەبێ کارەبا ماوەنەوەو واش چاوەڕوان دەکرێ دۆخی سەهۆڵبەندان لە بەشیکی ئەو وڵاتە تا نێوەڕاستەکانی ئەم هەفتە هەروا بەردەوام بێ.

بەپێی هەواڵی راگەیاندراو لەلایەن سی بی ئیس"ەوە بەگشتی هەشتاو نۆ وێنەی مەرگ لەئاکامی ئەو ڕوداوە تۆمار کراوە کە زۆربەیان لە تینێسی و ئۆرگان بوون.

دیارە لە ئیلینۆی و پینسیلوانیاو می سی سی پی و واشینگتۆن و کینتاکی و ویسکانسین و نیۆیۆرک و نیۆجێرسی و شوێنێ دیکەش هەر قوربانی هەبوە.

سەرپەیڤ