بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی پشتیوانانی غەززە لە وڵاتانی جۆراجۆری جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424923-بەردەوامبوونی_خۆپیشاندانی_پشتیوانانی_غەززە_لە_وڵاتانی_جۆراجۆری_جیهاندا
خەڵک لە فەلەستینی داگیرکراو، ئۆردۆن، یەمەن، بەحرەین، تونس، ئیتالیا، بلژیک، هۆڵندا، ئیسپانیا، ئەڵمان، کنیا، ئینگلیز و ئەمریکا خۆپیشاندانی ناڕازییانەیان دەربڕی بۆ پشتیوانی کردنی غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 05, 2024 04:30 Asia/Tehran

خەڵک لە فەلەستینی داگیرکراو، ئۆردۆن، یەمەن، بەحرەین، تونس، ئیتالیا، بلژیک، هۆڵندا، ئیسپانیا، ئەڵمان، کنیا، ئینگلیز و ئەمریکا خۆپیشاندانی ناڕازییانەیان دەربڕی بۆ پشتیوانی کردنی غەززە.

پشتیوانان و لایەنگرانی خەڵکی غەززە دیدان لە فەلەستینی داگیرکراو، ئۆردۆن، یەمەن، بەحرەین، تونس، ئیتالیا، بلژیک، هۆڵندا، ئیسپانیا، ئەڵمان، کنیا، ئینگلیز و ئەمریکا ڕژانە سەر شەقامەکان و بە شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی داویان لە کۆڕ و کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان کرد بە وەبن گوشارنانی تێلاڤیڤ پێش بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بگرن. لە وێستگەی سەرەکیی شەمەندەفەری شاری لاهەی هۆڵندایش، خەڵک بۆ دەبڕینی هاوخەمی و پشتیوانیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی غەززە  و هێنانەئارای داخوازی راگیردرانی خێرای شەڕی دژ بەم ناوچەیە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. شاری لۆزانی سویسیش ببووە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی کەسانێک کە خوازیاری راگیردرانی ژینۆساید لە غەززە بوون.

ئەلجەزیرەیش وێنە و گرتەگەلێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی نیۆیۆرک بۆ پشتیوانی کردنی غەززە، لایەنگرانی غەززە پشتیوانی کردنی حکومەتی ئەمریکا لە ڕژێمی داگیرکەیان شەرمەزار کرد. سەنعا و پارێزگاکانی دیکەی یەمەنیش ببوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەملوێنان یەمەنی بۆ پشتیوانی لە غەززە.

سەدان هەزار لایەنگری فەلەستین لە ئینگلیزیش دیسان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییل و بەردەوام بوونی پشتیوانییەکانی حکومەتی ئینگلیز و حکومەتە ڕۆژاواییەکان لەم ڕژێمە لە شەقامەکانی ناوڕاستی لەندەن دەستیان دایە خۆپیشاندان. لایەنگرانی فەلەستین لە ئۆردۆن، یەمەن، بەحرەین، تونس، ئیتالیا، بلژیک، ئیسپانیا، ئەڵمان و کنیاش جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززەیان بە توندی ئیدانە کرد.