نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدیعای رژیمی زایۆنی لەبارەی "رەفەح"ی بەدرۆ خستەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425163-نەتەوە_یەکگرتووەکان_ئیدیعای_رژیمی_زایۆنی_لەبارەی_رەفەح_ی_بەدرۆ_خستەوە
وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدیعای رژیمی زایۆنیستی لەبارەی هاواهەنگیی لەگەڵ ئەو رژیمە بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی رەفەح-ی بەدرۆ خستەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 14, 2024 09:15 Asia/Tehran

وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدیعای رژیمی زایۆنیستی لەبارەی هاواهەنگیی لەگەڵ ئەو رژیمە بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی رەفەح-ی بەدرۆ خستەوە.

"ستێفان دوجاریک" وتەبێژی سکرتیری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدیعای رژیمی زایۆنی لەبارەی هاواهەنگی لەگەڵ ئەو رژیمە بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی رەفەح-ی بەدرۆ خستەوەو پێی داگرت؛ هیچ شوێنێکی هێمن لە کەرتی غەززە نییەو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ پێکردنی فەلەستینیەکان لە رەفەح، لەگەڵ ئیسرائیل هیچ جۆرە هاواهەنگییەکی نیەو نەیاری هەرچەشنە کۆچ پێکرانیانە.

دوجاریک خوازیاری راگیرانی کاتیی شەڕ و وەستانی مرۆیانەی ئەو شەڕە بوو و وتی: هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشی پێ گیراوەو ڕەوشی مرۆیی لە کەرتی غەززە هەروا بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگی زۆرەو هیچ میکانیزمێک بۆ پێش گرتن بە کرانەئامانجی کاروانە مرۆییەکان، لەنێوان ئێمەو بەرپرسانی ئیسرائیلیدا نیە. ئێمە شایەتی لێک هەڵوەشانی ژێرخانە ناسەربازییەکانین لە باشوری غەززەو ئەوەش، کردەوەی ئێمە تاڕادەیەکی زۆر ئاڵۆزکاو دەکا.