سەرۆکی ناسراوی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیاو دژبەرەکەی پووتین کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425235-سەرۆکی_ناسراوی_ئۆپۆزسیۆنی_ڕوسیاو_دژبەرەکەی_پووتین_کۆچی_دوایی_کرد
ناسراوترین سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیاو دژبەری سەرسەختی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دوێنی هەینی لە گرتووخانە کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 17, 2024 11:20 Asia/Tehran

ناسراوترین سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیاو دژبەری سەرسەختی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دوێنی هەینی لە گرتووخانە کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی گرتووخانەکانی دەڤەری خۆبەڕێوەبەری "یامالوونێنتێس"ی فیدڕاسیۆنی ڕوسیا لە هێڵی لای باکوور ڕایگەیاند کە ئالکسی ناوالنی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا دوێنێ گیانی خۆی لەدەست داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو گرتووخانەدا ئاماژە کراوەتە ئەو بابەتە کە ناوبراو لەدوای پیاسەی ڕۆژانە بارودۆخی تێکچوەو دەسبەجێ بێهۆش کەوتوە.

هەر بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە ناوالنی چلو حەوت ساڵ تەمەن سەرەڕای کاری پێویستی ئۆرژانسی پزیشکی بۆوێنە هەناسەوەبەرهێنانەوە لەنێو ئامبووڵانس دا مردوە.

دیمیتری پسکۆفی وتەبێژی کرملین وتویەتی کە مردنی ناوبراو بە ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی روسیا ڕاگەیاندراوە.

لایەنگرەکانی ناوالنی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گۆیا ناتوانن ڕازی بن بە مردنەکەی و تەنانەت بێتوو واش بێ ئەو نەمردوە بەڵکوو کوژراوە.