سەرک کۆماری بەرازیل: رژیمی زایۆنیستی بە کوشتنی ژنان و منداڵان، ژینۆساید دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425411-سەرک_کۆماری_بەرازیل_رژیمی_زایۆنیستی_بە_کوشتنی_ژنان_و_منداڵان_ژینۆساید_دەکا
سەرۆک کۆماری بەرازیل جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوەو وتی: ئەوکارەی رژیمی زایۆنیستی دەیکا، شەڕ نییە، بەڵکوو ژینۆسایدە چونکە ژنان و منداڵان دەکوژێ.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 25, 2024 03:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری بەرازیل جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوەو وتی: ئەوکارەی رژیمی زایۆنیستی دەیکا، شەڕ نییە، بەڵکوو ژینۆسایدە چونکە ژنان و منداڵان دەکوژێ.

"لوئیس ئیناسیۆ دەسیلوا"ی سەرۆک کۆماری بەرازیل ئەمڕۆ وتی: ئەوەی کە منداڵان و ژنان شەویان بێ وەرگرتنی خۆراک یان تەنانەت پیاڵەیەک شیر لە غەززە تێپەڕبکەن، قەبووڵنەکراوە.

سەرۆک کۆماری بەرازیل لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: قەبووڵنەکراوە دەنگێکی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش، پێش بگرێ بەدەرکرانی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە. ئەوەی وا داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدەن، شەڕ نییە بەڵکوو ژینۆساید بەدژ خەڵکی فەلەستینە.  ژنان و منداڵان خەریکە دەکوژرێن.

وەزارەتی دەرەوەی بەرازیلیش رایگەیاند؛ بەرازیل رۆژی دووشەممەی ڕابردوو باڵوێزەکەی لە رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل بانگ کردەوەو باڵوێزی رژیمی زایۆنی لەو وڵاتەشی بانگ کرد.